قالب وردپرس افزونه وردپرس
خانه / ویدیو / نەخۆشی کۆرۆنا

نەخۆشی کۆرۆنا

نەخۆشی کۆرۆنا گرووپێک ڤایرۆسن کە تووشی مەمکدارەکان دەبن، لەوانەش مرۆڤەکان و باڵندەکان. لە مرۆڤەکاندا، دەبێتە ھۆی ژەھراویبوونی ھەناسەدان بە نەرمی، بەڵام لە ھەندێک باردا دەکرێ کوشندە بێت. لە مانگا و بەرازەکاندا دەکرێ ببنە ھۆی سکچوونیان لە کاتێکدا لە مریشکەکاندا دەبیتە ھۆی ژەھراویبوونی بەشی ھەناسەدانی سەرەوە. تا ئێستا ھیچ دەرمانێکی پێکوتان و حەبێک بۆ چارەسەر و ڕێگرتنی ئەو ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە.

ناوی کۆرۆنا لە وشەی لاتینی corona وەرگیراوە کە بە مانای تاج دێت ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شێوەی ڤایرۆسەکە لەژێر مایکرۆسکۆپدا بە شێوەی تاج دێتە بەرچاو. ئەم جۆرە لە ڤایرۆسانە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٥ز دۆزرایەوە و لێکۆڵینەوەکان لەسەری تا ساڵی ١٩٨٠ بەردەوام بوو. ئەو کەسانەی کە پێشتر ھەڵگری نەخۆشی تر بێت یاخود ئەو مناڵانەی کە ناخۆشی دڵیان ھەبێت خێراتر توشی ئەم نەخۆشیە دەبن. ڤایرۆسە کڕۆنیەکان زیادتر لە زستان و بەھاران دا خەڵک توشی نەخۆشی دەکەن. ھەرچەند ئەم خانەوادەیە لە ڤایرۆسەکان زیادتر لە ئاژەڵان دا بەدی کراوە بەڵام پێنج جۆریان کاریگەری دەخەنە سەر ھەناسەدانی مرۆڤ.

ئەم ڤایرۆسە لە شاری ووھان لە وڵاتی چینەوە لە دوایین مانگی ٢٠١٩دا دەرکەوتووە و پەرەی سەندووە. ڤایرۆسەکە تایبەت بە ئاژەڵان بووە کە بە ھۆکارگەلێکەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە. لە نیشانەکانی نەخۆشییەک کە لەم ڤایرۆسەوە سەرچاوە دەگرێت، دەکرێت ئاماژە بە تا، کۆکە و ھەندێک جار کێشەی ھەناسەدان بکرێت

درباره ی ماموستا ایوب رزم

مطلب پیشنهادی

کمک به نیازمندان دوره هفتم

کمک به نیازمندان دوره هفتم از طرف بنکەی خێر خوازی بانگخۆاز

کمک به نیازمندان دوره هفتم در مورخ 98/5/19 تهیه 80 عدد کارت هدیه عیدانه هر …

پاسخی بگذارید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *