قالب وردپرس افزونه وردپرس

قوربانى کردن و مەرجەکانى

قوربانى کردن و مەرجەکانى

بسم الله الرحمن الرحیم، سوپاس و ستایش بۆ خواى گەور‏ه و‏ه درودو سڵاو ل‏ه سەر گیانى پێغەمبەرى خوا و‏ه لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

١– ئەوەی نیەتی قوربانی کردنی هەی‏ه لەسەرەتای مانگی ذي الحجة و‏ه هەتا ئەوکاتەی قوربانیەکەی دەکات نابێت هیچ موو و نینۆکی لەخۆی بکاتەو‏ه ؛ و‏ه ئەم کار‏ه تایبەت‏ه بەسەرۆک خێزان بۆ خێزان و منداڵەکانی دروست‏ه موو و نینۆکیان بکەن .

٢– نیەتی ئەم عیبادەت‏ه لەدڵدای‏ه و دەبێت مەبەست لەقوربانیەک‏ه تەنها رەزامەندی خوای گەور‏ه بێت ؛ تەنها لەکاتی سەربرینی ئاژەڵەکەدا دەڵێی ( بسم الله – الله أکبر – اللهم تقبل منی هذا منك ولك ) .

٣– ئەو ئاژەڵەی قوربانی پێ دەکرێت بریتی‏ه ل‏ه ( وشتر – مانگا – مەر – بزن ) . وشتر دەبێت ( پێنج ) ساڵی تەواو کردبێت و‏ه مانگا دەبێت ( دوو ) ساڵی تەواو کردبێت و‏ه بزن دەبێت ( یەک ) ساڵی تەواو کردبێت و‏ه مەر دەبێت ( شەش ) مانگی تەواو کردبێت .

٤– ئەم ئاژەڵ‏ه نابێت ( شەل ) بێت و‏ه نابێت ( کوێر ) بێت و‏ه نابێت ( نەخۆش ) بێت و‏ه نابێت ( پیرو لاواز ) بێت .

٥– کاتی سەربرینی قوربانی لەدوای نوێژی جەژنەو‏ه دەست پێ دەکات هەتا کاتی خۆرئاوابونی چوارەمین رۆژی جەژن ( بەش‏ه و رۆژی ئەم چوار رۆژ و شەو‏ه ) دروست‏ه بەڵام بەرۆژ باشتر‏ه .

٦– تێبینی : مەڕێک یان بزنێک بۆ سەرۆک خێزان و ماڵ و منداڵەکەی دەبێت و‏ه وشتر یان مانگا بۆ حەوت سەرۆک خێزان و مال و منداڵەکەیان دەبێت .

٧– تێبینی دووەم : دروست‏ه گۆشتی قوربانیەک‏ه بکەی بەسێ بەش لەم سێ بەش‏ه بەشێکی بۆخۆت و ماڵ و منداڵت هەڵی بگری و بیخۆی و‏ه بەشێکی بکەی بەدیاری بۆ خزم و دۆستەکانت ک‏ه ئەم دیاری‏ه کەسانی دەوڵەمەندیش دەگرێتەوەو دروست‏ه و‏ه بەشی تریان بدەیت ب‏ه هەژاران .

٨– تێبینی سێیەم : دروست نی‏ه هیچ لەقوربانیەک‏ه بدرێت ب‏ه قەصاب بەرامبەر ب‏ه ئەجری سەربرینی ئاژەڵەک‏ه بەڵکو دەبێت پارەی بەجیا پێ بدرێت بەڵام دروست‏ه گۆشتی ئاژەڵەک‏ه وەکو خێر یان دیاری پێی بدرێت .

٩– تێبینی چوارەم : قوربانی بەتایبەت بۆ مردوو ناکرێت ئەگەر وەسەیتی نەکردبێت چونک‏ه بەلگەی لەبارەو‏ه نەهاتوو‏ه .

١٠– تێبینی پێنجەم : ئەو کەسەی بوەت‏ه وەکیلی کەسێکی تر بۆ قوربانی کردن تەنها خاوەن قوربانیەک‏ه نابێت موو نینۆکی لەخۆی بکاتەو‏ه بەلام بۆ وەکیلەک‏ه دروست‏ه .

——–
مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی

درباره ی ماموستا ایوب رزم

مطلب پیشنهادی

ژیانى هاوسەریی

ئامۆژگاری بەسوود بۆ ژیانى هاوسەریی بەختەوەر

1-تۆ له‌که‌شێکى تایبه‌ت و جیاوازتر له‌ خێزانت په‌روه‌رده‌ت وه‌رگرتوه‌ , ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌کێکتان له‌ بۆ ئه‌ویتر …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *