قالب وردپرس افزونه وردپرس
خانه / مطالب کوردی / فه‌زڵ و خێرى شۆردن و كفن كردن و ناشتنى مردوو

فه‌زڵ و خێرى شۆردن و كفن كردن و ناشتنى مردوو

 ده‌بێت بۆ كفن كردن و ناشتنى مردوو كه‌سانێكى ئه‌مانه‌ت پارێز وله‌خواترس وچاكه‌خواز ده‌ستنیشان بكرێن، كه‌ مردووه‌كه‌ له‌سه‌ر ته‌ختى مردوو شۆر داده‌نرێت و عه‌وره‌تى داده‌پۆشرێت و ده‌ست ده‌هێنرێت به‌سكیدا و تاراتى بۆ ده‌گیرێت و ده‌ستنوێژى بۆ ده‌گیرێت وپاشان ده‌ست ده‌كرێت به‌شۆردنى، وه‌ ده‌بێت شۆردنه‌كانى تاك بن و له‌لاى ڕاستیه‌وه‌ ده‌ست پێ بكرێت، وه‌ به‌ئاو و سیدر له‌گه‌ڵ هه‌ندێك شۆردندا یان هه‌رشتێك كه‌ پاكی بكاته‌وه‌، وه‌ بۆ دواهه‌مین شۆردنى له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه‌دا بۆنێك تێكه‌ڵ بكرێت وباشترینیشی كافوره‌، وه‌ ئافره‌تیش پرچی ده‌كرێت به‌ سێ په‌لكه‌وه‌و له‌پشته‌ سه‌ریه‌وه‌ به‌رده‌درێته‌وه‌.

وه‌ پیاو به‌سێ پارچه‌ قوماش ده‌پێچرێته‌وه‌ كه‌ ڕه‌نگى سپی بێت و بۆنخۆش كرابێت و ڕاده‌خرێت له‌سه‌ر یه‌ك و بۆنى خۆشیش له‌نێوان قوماشه‌كان ده‌درێت، و پاشان مردووه‌كه‌ له‌سه‌ر پشت له‌سه‌ر قوماشه‌كه‌ داده‌نرێت و سمته‌كانى ده‌به‌سترێن به‌لۆكه‌یه‌كى بۆنخۆشكراو و پاشان لاى چه‌پی پارچه‌ په‌ڕۆكه‌ى سه‌ره‌وه‌ ده‌هێنرێته‌وه‌ به‌لاى ڕاستى مردوه‌كه‌دا و پاشان لاى راستى پارچه‌ په‌رۆكه‌ ده‌هێنرێته‌وه‌ بۆ لاى چه‌پی مردوه‌كه‌ و ئه‌و دوو پارچه‌كه‌ى تریش به‌هه‌مان شێوه‌ و پاشان به‌په‌ڕۆیه‌ك گرێى لێ ده‌درێت كه‌له‌ناو گۆڕه‌كه‌دا ده‌كرێنه‌وه‌.

وه‌ ئافره‌تیش وه‌كو پیاوه‌ باسی كرا، وه‌ دروستیشه‌ به‌ پارچه‌یه‌ك كفن بكرێت كه‌ هه‌موو له‌شى داپۆشێت.

فه‌زڵ و خێرى شۆردن و كفن كردن و ناشتنى مردوو

عَنْ أَبِى رَافِعٍ (ڕەزای خوای لێبێت) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ((مَنْ غَسَّلَ مَيِّتَاً فَكَتَمَ عَلَيْهِ غَفَرَ اللَّهُ لَهُ أَرْبَعِينَ مَرَةً ، وَمَنْ كَفَّنَ مَيِّتَاً كَسَاهُ اللَّهُ مِنْ سُنْدُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ فِى الْجَنَّةِ ، وَمَنْ حَفَرَ لِمَيِّتٍ قَبْرَاً فَأَجَنَّهُ فِيْهِ أَجْرَى اللَّهُ لَهُ مِنَ الْأَجْرِ كَأَجْرِ مَسْكَنٍ أَسْكَنَهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ)) رواه الحاكم فى “الـمستدرك على الصحيحين” رقم : (1287) وقال صحيح على شرط مسلم ، وصححه الألبانـى فى “صحيح الترغيب والترهيب” رقم : (3492) .

واته‌ : هه‌ركه‌سێك مردوويه‌ك بشۆرێت و عه‌يبه‌ و كه‌موكوڕيه‌كانى له‌ش و ڕوخسارى بپۆشێت ئه‌وا (40) چل جار خـوا لـێى خۆش ده‌بێت ، وه‌ هه‌ركه‌سێك مردوويه‌ك كفن بكات ئه‌وا خوا له‌ نێو به‌هه‌شتدا له‌ ئاورێشمى ته‌نك و ئه‌ستورى له‌به‌رده‌كات ، وه‌ هه‌ركه‌سێك گۆڕێك بۆ مردوويه‌ك هه‌ڵبكه‌نێت و تێيدا بيشارێته‌وه‌ ئه‌وا خوا پاداشتى به‌رده‌وامى بۆ داده‌نێت وه‌كو پاداشتى خانويه‌ك كه‌ نيشته‌جـێى كردبێت تێيدا تاوه‌كو ڕۆژى قيامه‌ت.

اهمیت نماز جمعه و فرض بودن آن بر افراد بالغ

درباره ی ماموستا ایوب رزم

مطلب پیشنهادی

صدقه در اسلام

صدقه در اسلام | صدقه و تاثیرات آن بر زندگی

صدقه در اسلام قبل از هر چیز حمد و سپاس خداوند عزوجل را بجا می …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *